English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤینسیۆس: لە نێوان بەرشەلۆنە وریال مەدرید من باشترینەکەم ھەڵبژارد 
2019-03-20 [07:10 AM]

ZNA- ھەولێر 



ڤینسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی  یاریزانی لاوی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت، خێزانەکەم سەرجەمیان ھاندەری ریال مەدریدن تەنھا باوکم نەبێـت. 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی ڤینسیۆس رایگەیاند : لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەخێرایی گەشەم کرد و مارسێلۆ و کاسیمیرۆ پێیان گووتم ھەموو شتێک لێرە بە خێرایی روودەدات و ھیوادارم بە زووترین کات لە پێکانەکەم چاک ببمەوە بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ یاریکردن. 


ڤینسیۆس گووتیشی : ھەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە گرنگیان بە تواناکانم دەدا و منیش سەردانی ھەردوو یانەم کرد، بەڵام من باشترینەکەم ھەڵبژارد کە ریال مەدریدە و مارسێلۆ و کاسیمیرۆ لەم کارە ھاوکارم بوون . 

ڤینسیۆس راشیگەیاند : من و خێزانەکەم ئارەزوومان دەکرد لە مەدرید بژین ،چونکە ھەموویان ھاندەری یانەی ریال مەدریدن تەنھا باوکم نەبێت کە ھاندەری یانەیەکە بە ناوی (ڤینسیۆس فۆتبۆل )، لێرەش زۆر دڵخۆشم چونکە ھاندەران زۆر ھانم دەدەن بۆ ئەوەی ئاستم باشتر بکەم. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad