English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆک ئه‌رکانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران به‌ره‌کانی شه‌ڕی سوریای به‌ سه‌ر کرده‌وه‌
2019-03-20 [03:03 AM]

ZNA- هەولێر


محەمەد باقری سه‌رۆک ئه‌رکانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ سوریا به‌ره‌کانی شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ سه‌ر کرده‌وه ودەڵێت لە ڕۆژهه‌ڵاتی فۆرات ئه‌مریکا و ئیسرائیل دەستتێوەردانیان هەیە.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاندووه‌،‌ لیوا باقری سه‌رۆک ئه‌رکانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران سه‌ردانی به‌ره‌کانی شه‌ڕی سوریای له‌ ده‌یره‌زۆر، مه‌یادین و بوکه‌مال کردووه‌ و له‌ گه‌ڵ هێزه‌کانی پارێزه‌ری حه‌ره‌م، سوپای سوریا و راوێژکاره‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران وتووێژی کردووه‌.

باقری له‌ وتووێژی له‌ گه‌ڵ په‌یامنێری تەلەفیزۆنی فەرمی ئێران وتی، لە به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی فۆرات ئه‌مریکا و ئیسرائیل دەستتێوەردانیان هەیە و لەو بەشەی خاکی سوریا دەبێ بێگانه‌کان پاشه‌کشه‌ بکه‌ن و داواش دەکات ‌ لە ئیدلبیش، تورکیا پێویسته‌ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی ئاستانه‌ بێت.





ئەم هەواڵە 5194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad