English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی بەناوبانگ مۆر دەکات 
2019-03-23 [10:58 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنە پلانێکی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی لەھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی فەرەنسی ئەنتوان گریزمان مۆربکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یانەی بەرشەلۆنە ھەموو ئامادە کارییەک دەکات بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمان یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بەنیازن دەست بەرداری فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی ببن لە بەرامبەر ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ و ئەم پارەیەش بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بدەن لەبەرامبەر ھێنانی گریزمان . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ڤالڤێردی راھێنەری بەرشەلۆنە ئارەزوو دەکات گرێبەست لەگەڵ گریزمان مۆربکەن، چونکە یاریزانێکە شارەزاییەکی تەواوی لە خولی ئیسپانی ھەیە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8398جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad