ZNA – هەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وەڵامی گوته‌كانی سەرۆكی ئەمەریكا دەداتەوە سه‌باره‌ت به دەست بەسەر داگرتنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و دەڵێت "ئه‌و دۆخه قبوڵ ناكه‌ین".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند:"به پشتبه‌ستن به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بەرزاییەكانی جۆڵان بەشێكە لەخاكی سوریا عێراق دژی داگیركردنی ده‌وه‌ستێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه "تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر داگیركردنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان، فه‌ڵه‌ستین و به‌تایبه‌ت قودس ره‌وایه‌تی نادرێت به داگیركارانی ئه‌وێ".
ئەمەش لە دوای ئەوە هات دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: "له‌دوای ٥٢ ساڵ، كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌مریكا دان به سه‌روه‌ریی ته‌واوی ئیسرائیل‌دا بنێت له به‌رزاییه‌كانی جۆلان".
به‌رزاییه‌كانی جۆلان له ساڵی ١٩٦٧ه‌وه تا ئێستا لەلایەن ئیسرائیل دەستی بەسەردا گیراوە كه به‌شێكه له خاكی سوریا.
ئەم هەواڵە 10567جار خوێندراوەتەوە |