English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیه‌كی نوێی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ بڵاوکرایەوە
2019-03-24 [06:34 AM]

ZNA-هەولێر


ڤیدیۆ ئه‌و بەلەمەی كه‌ بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاران دانراوه‌، ده‌توانێت 50 تا 60 كه‌س هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام زیاتر له‌ 250 كه‌س سه‌رده‌كه‌وێت.

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن كامیراكانی چاودێرییه‌وه‌ تۆماركراوه‌، چركه‌ساتی ئه‌مه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌چۆن هاووڵاتیانی شاری موسڵ به‌ره‌و نێو به‌له‌مه‌كه‌ سه‌رده‌كه‌ون.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 21-3-2019 له‌ ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك (عه‌باره‌) له‌ دوورگه‌ی گه‌شتیاری له‌ ناوچه‌ی غاباتی موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله‌، زیاتر له‌ 120 كه‌س خنكاون و چه‌ندین هاووڵاتی دیكه‌ش تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێنن و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه‌ به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.

جه‌زیره‌كه‌ شوێنێكی گه‌شتیارییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رووباری دیجله‌، هاووڵاتیانیش له‌ یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز، به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردبوو.

 





ئەم هەواڵە 6670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad