English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مپاپێ بە مەرج پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید دەکات 
2019-03-24 [01:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


کیلیان مپاپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید بکات بەڵام مەرجی تایبەتی خۆی ھەیە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ، گواستنەوەی مپاپێ لە یانەی پاریس سانجێرمان بۆ یانەی ریال مەدرید ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت, ٢٥٠ ملیۆن بۆ یانەی پاریسی و ٥٠ ملیۆن یۆرۆش بۆ خوودی یاریزانەکە. 

لەھەواڵەکە ھاتوە ، جگە لەم بڕە پارەیە، مپاپێ بەو مەرجە پەیوەندی بە یانەی شاھانە دەکات کە ببێتە خاوەنی گەورەترین مووچە لە یانەی شاھانە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، مپاپێ دەیەوێت مووچەی ساڵانەی ١٥ ملیۆن یۆرۆ بێت و بەم شێوەیەش بە پێش ھەریەکە لە گارس بێل و کەریم بنزیمە و سێرجیۆ رامۆس و لۆکا مۆدریچ دەکەوێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad