English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی
2019-03-24 [01:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەپێی نوێترین زانیاری راپۆرتە ھەواڵگرییەکان، ئەبوبەکر بەغدادی کە ناوی لە سەرووی لیستی داواکراوانی جیھانە و خەلافەتی لەسەر رووبەرێکی ھاوتای رووبەری بەریتانیا راگەیاند، ''لەنێو ئەشکەوتەکانی سووریا خۆی حەشارداوە'' و رێکخراوەکەشی پەرتەوازە بووە.

سەردەمێک بەغدادی لەسەر رووبەرێکی فراوان لە سووریا و عێراق حوکمڕانی حەوت ملیۆن کەسی دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ سەرکردایەتی چەند چەکدارێکی پەرتەوازە دەکات کە خۆشیان ناتوانن شوێنی بدۆزنەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاداشتی ٢٥ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردوە بۆ ھەر کەسێک لەدەستگیرکردنی بەغدادی تەمەن ٤٧ ساڵ ھاوکاری بکات.

ئەبوبەکر بەغدادی کە پشتیوانەکانی بە ''تارمایی'' ناوی دەبەن، پێشتر لە چەند ھێرشێکی ئاسمانی رزگاریبووە و تەنیا یەک جار برینداربووە، ھاوکات بەدەست نەخۆشی شەکرەش دەناڵێنێت.

ھیشام ھاشمی، پسپۆڕ لە بواری تووندەڕەوەکان دەڵێت "سێ کەس پارێزگاری لە بەغدادی دەکەن، جومعەی برا گەورەی، شوفێرەکەی، عەبدوللەتیف جبووری پاسەوانی تایبەتی و پۆستەچیەکەی ناسراو بە سعود کوردی، بەپێی زانیارییەکان ئەوانە ھەموویان لە ناوچەی بادیەی بیابانی شامن لە ناوەڕاستی سووریا بەرەو سنووری عێراق درێژدەبێتەوە، لە سەرەتای مانگی تەممووزی رابردووش ھەواڵگری عێراق رایگەیاند: لە ئەنجامی مووشەکبارانی کردنی حەشارگەیەک لە لایەن رووسیا، حوزەیفە بەدری کوڕی بەغدادی لە سووریا کوژراوە، ئاژانسی ئەعماقی داعشیش ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە".

یەکەم دەرکەوتنی ئاشکرای ئەبوبەکر بەغدادی لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق بوو، لەمیانی پێشکەشکردنی گوتاری رۆژی ھەینی لە مزگەوتی گەورەی نووری لە رۆژئاوای موسڵ، کە دامەزراندنی دەوڵەتی خەلافەتی راگەیاند.





ئەم هەواڵە 4939جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad