English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەحموود محەمەد و کونسووڵی ئەمەریکا پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتیان تاوتوو کرد
2019-03-24 [01:59 AM]

ZNA- هه‌ولێر


گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەمەد لە دیداریدا لەگەڵ کونسووڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، پێوەست بە کابینەی نوێی حکوومەت رایگەیاند کە هەوڵەکان  ئاستێکی زۆرباشیان بەخۆوە بینیوە و تەنیا مەسەلەی کاتە بۆ راگەیاندنی حکوومەتێکی بەهێز لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ، یەکشەممە، ٢٤ی٣ی٢٠١٩  مەحموود محەمەد گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای  مەکتەبی سیاسی لە پیرمام،  پێشوازی لە  شاندی کونسووڵخانەی گشتیی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوون لە ستیڤن فەیگن کونسووڵی گشتی و سیلڤیا ئیلیزیا بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری کونسووڵخانە.

لە دیدارەکەدا باس لە پێشوەچوونی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم کرا، لای خۆیەوە کونسووڵی ئەمریکا جەختی کردەوە لەسەر گرینگی پێکهێنانی کابینەی نوێ، لەبەرامبەردا مەحموود محەمەد سوپاسی هاوخەمی کونسووڵخانەو حکوومەتی ئەمریکای کرد و روونی کردەوە کە هەوڵەکان  ئاستێکی زۆرباشیان بەخۆوە دیوە و تەنیا مەسەلەی کاتە بۆ راگەیاندنی حکوومەتێکی بەهێز لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و هەرێمی کوردستان.

هەر لە دیدارەکەدا باسی چارەکردنی گرفتەکانی نێوان پارتە جیاوازەکانی هەرێم کرا و مەحموود محەمەد روونی کردەوە پێداگرتنی پارتی بۆ بونیادنانی حکوومەتیکی بەتوانا و هاوبەش ئەو راستییە دەردەخات کە پارتی باوەڕی تەواوی بەوە هەیە کە لایەنەکان دەبێت رۆڵی کارای خۆیان ببینن لە بەڕێوەبردنی هەرێمەکە کە ئەمەش لەسۆنگەی باوەڕبوونمان بە هاونیشتمانیەتی ھەموو ھێز و لایەنەکان دێت.

لە لایەکی ترەوە دۆخی نێوان بەغداو هەرێم تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو فەیگن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو نزیکبوونەوەی کە پەیوەندییەکانی هەردوولا  بە خۆیانەوە بینیوە و ئومێدیشی خواست کە هەردوولا هەوڵی زیاتر بدەن بۆ باشترکردنی دۆخەکەو چاکترکردنی دۆخی هاوڵاتیان و سەقامگیری وڵات.





ئەم هەواڵە 3334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad