English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فراكسیۆنی پارتی ده‌نگی به‌ دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا دا
2019-03-24 [02:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق ده‌نگیان به‌ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ نه‌وفه‌ل حه‌مادی، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌ كاره‌كانیاندا.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، ئێمه‌ وه‌ك فراکسیۆنی پارتی دەنگمان له‌ سەر دوورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەکەی لە پۆستەکانیان داوە.

گوتیشی، فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەیە، بارودۆخی مووسڵ باشتر ببێت و ئەو کەسانەش سزا بدرێن، کە لە رووداوی نقوومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی هاووڵاتییان لەو شارە کەمتەرخەم بوون.

دوای نغرۆبوونی كه‌شتییه‌ك له‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری مووسڵ، كه‌ بووه‌ هۆی خنكانی زیاتر له‌ 100 كه‌س و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یانی دیكه‌، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ تووڕه‌یی خۆیان له‌ دژی كه‌مته‌رخه‌مانی شاره‌كه‌یان هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام و داوای سزادانی به‌رپرسانی شاره‌كه‌یان كرد، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریه‌ش، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ده‌نگی ره‌های په‌رله‌مانتاران پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌ كاره‌كانیان دوورخستنه‌وه‌.

K24





ئەم هەواڵە 2644جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad