English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەعید ھەرکی : ناکرێت چیتر دەنگدەرانی پارتی چاوەرێبن
2019-03-24 [03:42 AM]

ZNA - ھەولێر


ئەندام پەرلەمانێکی پارتی دیموکراتی کورستان باس لەوە دەکات پێویستە چیتر پارتی چاوەرێی یەکێتی نەکات چونکە ھیچی لێ بەرھەم ناێت تەنھا کۆبوونەوە لە پێناو کۆبوونەوە و ھەولی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کات بەفیرۆدانە .

سەعید ھەرکی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە دەنگ دەرانی پارتی داوا لە حزبەکەیان بکەن چیتر لە کۆبوونەوەکاندا لەگەل یەکێتی نەرمی نەنوێنێ  چونکە یەکێتی تەنھا خاوەنی لە ٪‏٢٠ دەنگدەرانە .

وە لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەعید ھەرکی گووتی ماوەی شەش مانگە یەکێتی کات بە فیرۆ دەدات پارتیش ئەوەی لە توانایدا بوو کردی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بەلام ھیچ سودی نەبوو ئەوەی لێ بەرھەم ھات تەنھا دوو خال بووە کۆبوونەوە لە پێناو کۆبوونەوە دووەمیش ھەولی یەکێتی بۆ کات کوشتن .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا ھەرکی رایگەیاند پارتی بۆئەوەی یەکێتی رازیبکات خالی زۆر قورس ھەیە کەلەگەل رێژەی دەنگدەرانی یەکێتیدا ناگونجێت ئەویش رازیکردنی ھەموو بالەکانی ناو یەکێتی وە دانانی پارێزگارێک بەدلی ئەوان بۆ کەرکوک یەکلایکردنەوەی وەزارەتی داد لە بەغدا وەرگرتنەوەی چەند پۆستێک لە گۆران بۆ یەکێتی .


وە لە کۆتایی قسەکانی دا سەعید ھەرکی گووتی بەشێک لە قسەکانم بۆچوونی حزبەکەم نیە تەنھا بۆچوونی خۆمە ئەمەش لە پێناو چاوەڕوانی دەنگدەرانمان .

 

ئا : گۆران مستەفا





ئەم هەواڵە 2659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad