English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی ھەوڵدەدات دوو مووچە بەیەکەوە دابەش بکات 
2019-03-24 [04:17 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵدایە ئەو مانگە دوو مووچە بەیەکەوە دابەش بکات. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند : پلانمان ھەیە لەم مانگە دوو مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەیەکەوە دابەش بکەین. 
    
سەرچاوەکە راشیگەیاند : داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی کردووە بڕی پارەی تەرخان کراو لەم مانگە بۆمان زیاد بکات و ھەروەھا داوامان لە حکومەتی عێراقی ئەو بڕە پارەیەی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە بودجەی عێراق تەرخان و تا ئێستا رەوانە نەکراوە و بڕەکەی مانگانە ٦٤ ملیار دینارە و بۆ سێ مانگ دەکاتە ٢٠٢ ملیار دینار بەیەکەوە بۆ مان رەوانە بکات . 

سەرچاوەکە گووتیشی : وەک وەزارەتی دارایی لە ئێستادا ٢٠٢ ملیار دینارمان لەبەردەستە و ئەگەر ھاتوو ئەو پارانەشمان بەدەست گەیشت ئەوا دەتوانین ئەو مانگە دوو مووچە بەیەکەوە دابەش بکەین . 


ی.ا 
 





ئەم هەواڵە 27169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad