English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ بەرزاییەکانی جۆلان لەسەر ئیسرائیل "تاپۆ" دەکات
2019-03-25 [05:27 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ دوو شەممە 25/03/2019 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا واژۆی فەرمانێک دەکات و بە فەرمی بەرزاییەکانی جۆلان بە بەشێک لە خاکی ئیسرائیل دەناسێنێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، ئیسرائیل کاتز، وەزیری کاربەڕێکەری ئیسرائیلی لە تویتێکدا رایگەیاندووە، کۆشکی سپی بەڵگەنامەکانیان ئامادە کردووە و ئەمڕۆ سەرۆک ترەمپ بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران نەتەنیاهو واژۆی بڕیارەکە دەکات.

پێشتر و هەر لە رێگای تویتەر، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی بەرزاییەکانی جۆلان کە گرنگی ستراتیژی و ئەمنی زۆری بۆ ئیسرائیل هەیە وەک بەشێک لە ئیسرائیل دەناسێنێت.

 لە ساڵی 1967، ئیسرائیل بەرزاییەکانی جۆلانی لە دوای شەش رۆژ شەڕکردن لەگەڵ سوپای سووریا کۆنتڕۆڵکرد و لە ساڵی 1981 کردییە بەشێک لە ئیسرائیل، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی ئەم هەنگاوە بوون.

ئەمەریکا دەبێتە یەکەم وڵات بەو کارە هەڵدەستێت و هیچ کام لە هاوپەیمانەکانی تاکو ئێستا پشتیوانیان بۆ دەرنەبڕیووە، بەڵکو رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی TGRT، ئەو کارە بە "هەڵەیەکی" گەورە ناودەبات و دەڵێت دۆسییەکە دەباتە نەتەوە یکگرتووەکان و خۆشی لەگەڵ ترەمپ قسە دەکات.





ئەم هەواڵە 4519جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad