English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌تانیاهۆ سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا پچڕاند
2019-03-25 [09:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌ی كرایه‌ سه‌ر ته‌ل ئه‌بیب و حه‌وت كه‌س بریندار بوون، سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا پچڕاند.

وته‌بێژێك له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كه‌ له‌ كه‌رتی غه‌زه‌وه‌ ئاراسته‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆلی بزوتنه‌وه‌ حه‌ماسدایه‌، نه‌تاونیاهۆ وتی، ئیسرائیل زۆر به‌ توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌.

نه‌تانیاهۆ كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ ئه‌مه‌ریكا و بڕیار بوو چوار رۆژ بمێنێته‌وه‌، وتی، ده‌ستبه‌جێ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌ره‌به‌رانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌شمه‌ریت له‌ باكوری ته‌ل ئه‌بیب.

نه‌تانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ ئه‌منییه‌ی هه‌یه‌، بڕیارمدا سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ئه‌مه‌ریكا بپچڕێنم، وتیشی، ئه‌و هێرشه‌ قێزه‌ونه‌.

به‌هۆی هێرشه‌كه‌ خانووێك له‌ مه‌شمه‌ریت به‌ته‌واو خاپوور بوو و زیانی زۆریش به‌ خاوێكی دیكه‌ و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلێك كه‌وت.

خزمه‌تی فریاگوزاری ئیسرائیلی وتی، له‌ ئێستادا حه‌وت كه‌س له‌ نێوانیاندا منداڵێكی ساوا و منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ و 12 ساڵ و ئافره‌تێك له‌ شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌، بریندار بوون و له‌ ژێر چاره‌سه‌ر دان.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad