English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق پرسی مانەوەی هێزەکانی تورکیا لەم وڵاتە دەباتە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی
2019-03-25 [12:33 PM]

​ZNA - هەولێر


عێراق پرسی ئاوارەکان و بوونی هێزەکانی تورکیا لەم وڵاتە دەباتە لووتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی.

سەفیر مەحموود عەفیفی، گوتەبێژی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، سبەی سێشەممە لووتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە تونس بەڕێوەدەچێت و نزیکەی ٢٠ پرسیش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. گوتیشی، پرسی ئاوارەکان بە گشتی و ئاوارەکانی عێراق بەتایبەت، هەروەها بوونی هێزەکانی تورکیا لە عێراق لەسەر داوای ئەو وڵاتە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. ئاماژەی بەوەشدا، هەریەک لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و فیدریکا مۆگرینی،بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لووتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بەشدار دەبن.





ئەم هەواڵە 4669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad