English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکاوە لە ئەفغانستان 10 منداڵ كوژران
2019-03-25 [12:32 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ شەممە لە له‌ میانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی نێوان تاڵیبان و هێزەکانی ئەفغانستان و ئەمەریکادا لە هەرێمی قەندوز، ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا، نزیکەی 30 کاتژمێری خایاند، نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌ڵێت، 10 منداڵ لە یەک خێزان و سێ هاوڵاتی دیکەی مەدەنی بەهۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ کوژراون.

نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی لە ئەفغانستان لە زانیارییە سەرەتاییەکانەوە لەسەر ڕووداوەکە وتیان ژمارەیەک منداڵ و خێزانەکانیان بەهۆی بوونی شەڕ و پێکدادانەوە هەڵهاتوون بۆ ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە.

وتیشی لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانە دەکات کە ژمارەیان دەگاتە 13 کەس و بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەوە کوژراون.

وتەبێژی ئەرکەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئەفغانستان دێبرا ڕیچاردسن وتی هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامداوە و ئاماژەشی بەوەدا لە ئەرکەکەیاندا هەمیشە هەوڵدەدەن خۆیان بەدووربگرن لە کەوتنەوەی قوربانیانی مەدەنی لەکاتێکدا چەکدارانی تاڵیبان بە ئەنقەست لەنێو هاوڵاتییە مەدەنییەکاندا خۆیان حەشار دەدەن.

 

voa





ئەم هەواڵە 4732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad