ZNA- ھەولێر
یانەی یۆڤانتس لەسەر راسپاردەی کرستیانۆ رۆنالدۆ ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی یانەی ریال مەدرید مۆربکات.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی، رۆناڵدۆ داوای لە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس کردووە گرێبەست لەگەڵ یاریزان رافائێل ڤاران بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید مۆربکەن.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، رۆنالدۆ دەیەوێت بارودۆخی ڤاران لە یانەی ریال مەدرید بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی خانمە پیرەکە.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، گواستنەوەی ڤاران لە یانەی ریال مەدرید بۆ یۆڤانتس وا بە ئاسانی نابێت و بەلایەنی کەم دەبێت خانمە پیرەکە بڕی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ڤاران، ھەروەھا بۆندی ڤاران لەگەڵ یانەی شاھانە تا ساڵی ٢٠٢٠ و مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 10540جار خوێندراوەتەوە |