English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ سزا ده‌درێن
2019-03-25 [02:16 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مڕۆ شانه‌ی قه‌یرانی نه‌ینه‌وا، كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ پێكهێنراوه‌ سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وایان كرد و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ر‌كرد.

له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و سه‌ربازی پارێزگای نه‌ینه‌وا، موزاحم خه‌یات، سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یران له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی نقوومبوونی ئه‌و كه‌ڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ رووباری دیجله‌ نوقم بوو، به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوونه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ش سزاد ده‌درێن، زیان لێكه‌وتووانیش قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌ مووسڵ، كه‌ڵه‌كێكی گه‌شتیاری، به‌ هۆی زۆری ژماره‌ی سه‌رنشینه‌كانی نوقم بوو، له‌و رووداوه‌دا زیاتر له‌ 100 هاووڵاتی، كه‌ ژماره‌یه‌كیان منداڵ و ژن بوون گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ بێسه‌روشوێن بوون.





ئەم هەواڵە 4777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad