English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەخواردنی قارچک لەم نەخۆشیە دووربە
2019-03-26 [10:08 AM]

هەولێر _ ZNA



خواردنی قارچك زیاتر له‌ دوو جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری لاواز بوونی توانای یاده‌وه‌ری مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌ و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان سه‌رو 60 ساڵه‌، ئه‌مه‌ ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیه‌ كه‌ له‌ وڵاتی سه‌نگافوره‌ ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌ ماوه‌ی‌ 6 ساڵی خایاندوه‌ تیایدا  هاتوه‌ له‌ناو قارچكدا مادده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ر هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك مادده‌ی‌ پارێزه‌ری‌ مێشك ڕۆڵ ده‌بینێت و هه‌تا زیاتر بخورێت ئه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كانی باشتر ده‌رده‌كه‌وێت و سوودی زیاتری ده‌بێت.

لاواز بوونی توانای باده‌وه‌ری مامناوه‌ند "MCI" كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر  توانای یاده‌وه‌ری و قسه‌كردن و بیركه‌وتنه‌وه‌ی‌ وشه‌ له‌و كه‌سانه‌دا كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 60 ساڵه‌ .

له‌ ناو قارچكدا مادده‌ی‌ " ئارگۆسیۆنین" یدژه‌ ئۆكسێنه‌ر و دژه‌ هه‌وكردن هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ توانای دروستكردنی نیه‌ به‌ ته‌نها  جگه‌ له‌وه‌ش باشترین سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ " ڤیتامین D و سلنیۆم و سبیرمیدین " ه‌ كه‌ خانه‌كان له‌ شیبوونه‌وه‌ ده‌پارێزێت.

دكتۆر جیمس بیكیت سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كانی زه‌هایمه‌ره‌ و سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌شه‌ كه‌ له‌ سه‌نگافوره‌ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ڵێت" سێ به‌شی نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر ده‌كرێت مرۆڤ له‌ڕێی گۆڕینی سروشتی ژیانیه‌وه‌ خۆی لێ بپارێزێت، خواردنی میوه‌ و سه‌وزه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خوێ و شه‌كر له‌ خواردنه‌كاندا و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كێشانی جگه‌ره‌ و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و چالاكی جه‌سته‌یی و خوێندنه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام و گه‌ڕان به‌دوای زانیاری ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 9568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad