English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. بەشیر حەداد: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
2019-03-26 [10:33 AM]

ZNA-هه‌ولێر


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و دەنگۆی بڕینی راست نییە.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "مووچەی فەرمانبەران لە بودجەی ٢٠١٩ پەسەندکراوە و دەنگۆی بڕینی راست نییە. ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان ناکرێت".

د. بەشیر حەداد دەڵێت: "ئەو سیاسەتی دژایەتیکردنەی ھەرێمی کوردستان و بڕینی مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان لەلایەن بەغداوە کۆتایی پێھاتووە و ئێستا قۆناخێکی تازە و سیاسەتێکی تازە بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان ھەیە و بە پێچەوانەوەش سیاسەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بەغدا گۆڕانکاری بەسەردا ھاتوو. لەبەرئەوە ئەوانەی وابیردەکەنەوە دیارە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەوانەوە".

دەشڵێت: "چۆن لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا بۆ ساڵی ٢٠١٩ توانیمان مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکانی عێراق دەربێنین، بەھەمان شێوەش پێویستە ئەو بابەتە لە ململانێ سیاسییەکان دەربچێت، لەبەرئەوە ئەگەر گرژییەکی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان رووبدات، نابێت ببێتە ھۆی ئەوەی خەڵکی بخەنە دڵەڕاوکێوە".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات: "ئەگەر رادەستنەکردنی نەوت ببوایە ھۆکارێک بۆ نەدانی مووچەی فەرمانبەران، کە سێ مانگە نەوت رادەستنەکراوە، دەبوایە حکومەتی عێراق ئەو سێ مانگە پارەی رەوانە نەکردبایە. لەبەرئەوە رەوانەنەکردنی نەوت کێشەنابێت و ئەمە لە یاسای بودجەی عێراقدا جێگرکراوە".





ئەم هەواڵە 8746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad