English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی ھەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا
2019-03-26 [10:39 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات کە بڕیارە شاندێکی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و ئەو گومانانەش دەڕەوێننەوە کە لەسەر نەھاتنی مووچە بڵاوکراوەتەوە.

ھێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "بڕیارە بەم نزیکانە شاندێکی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و ھیچ گومانێک لەسەر بڕینی بودجەی ھەرێمی کوردستان نەھێڵێت".

داواش لەو کەسانە دەکات کە بەردەوام باس لە بڕینی بودجە دەکەن، "ئەو قەوانە لە بەغدا لێمەدەن و خەڵک مەترسێنن چونکە لە یاسای بودجە ئەو مافەی کوردستان دراوە و پەیوەندی بە ناردنی نەوتەوە نییە".

چەند رۆژێکە ھەندێک کەسایەتی سیاسی کورد باس لە بڕینی بودجە دەکەن و پێشتریش ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ھۆشیار عەبدوڵا، ئەندام پەرلەمانی عێراق ئاشکرایان کردبوو، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ھەڵمەتێکی بۆ تێکدانی پەیوەندی ھەولێر و بەغدا و بڕینی بەشە بوجەی کوردستان دەستپێکردووە.

کوردستان٢٤





ئەم هەواڵە 3358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad