English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونه‌وه‌ى شاندی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا به‌ڕێوه‌چوو
2019-03-26 [10:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ ی ٣ی  ٢٠١٩ ،  بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە  لەگەڵ  راوێژکارانی نێودەوڵەتی  لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا کۆبوونەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ئاماژە  بەوەش دەکات کە لە  کۆبوونەوەکەدا بەو پرۆژانەدا چوونەوە کە ھاوبەشن لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ، لەمبارەیەوە سەرەتا کولۆنێڵ وڵ دەیڤز راوێژکاری وڵاتی بەریتانیا سەرەتاکانی دەستپێکردنی پرۆسەی چاکسازی بە وێنە نیشاندا، دواتر تیمەکان ھەریەکە و ھەنگاوو بەرەو پێشچوونەکانی ئەرک و کارەکانی تیمەکانیان خستەڕوو، پاشان لەنێوان ئامادەبووان گفتوگۆیان لەسەر کراو وڵامدرانەوە، ھەروھا روونکردنەوە و ئاراستەکانی ئەرکەکانی تیمەکان دەست نیشانکران.

راشیدەگەیەنن ، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی کۆبوونەوەکان و ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوانیان کردەوە.





ئەم هەواڵە 2986جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad