English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ھەولێر و کونسوڵی کۆریای باشوور لەھەولێر کۆبوونەوە
2019-03-26 [11:16 AM]

ZNA-هه‌ولێر


نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر  لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە  چۆی کوان جین کونسوڵی گشتی  تازەی کۆریای باشوور لەھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری .


لە دیدارەکەدا  کە فەرھەنگ غەفوور بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ھونەری پارێزگای ھەولێر ئامادەی بوو ، پارێزگاری ھەولێر بەخێر ھاتن و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک  کونسوڵی گشتی تازەی کۆریای باشوور لە بەرێزیان   کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرک و کارە تازەکانی .


کونسوڵی گشتی کۆریای باشور وێڕای خۆشحاڵبوونی بە دەستبەکار بوونی لەھەولێر ، سەرسامی خۆی نیشاندا بەو رەوشە پڕ لە سەقامگیری و گەشەسەندنەی ھەولێری پایتەخت و ھەرێمی کوردستان بە گشتی  و ھیوای خواست ھەماھەنگی و ھاوکارییەکانیان لەگەڵ پارێزگای ھەولێر فراوانتر و کاراتر بێت بۆ برەودانی پتری پەیوەندییەکان و رەوشی دۆستایەتی و ھەردوو گەلی کۆریای باشوور و ھەرێمی کوردستان لە رووی ئابوری و سیاسی و کلتووری یەوە .


جیا لەوەش جەخت کرایەوە سەرئەکتیڤ کردن و برەودانی پرۆتۆکۆڵی ھاوشارێتی ھەولێر و ئینچن کرایەوە  بۆ ئەم پێناوەش ھەردوولا کاری پێویست ئەنجام دەدەن.





ئەم هەواڵە 3283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad