English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س و كۆمپانیای سێ ولاتدا سه‌پاند
2019-03-26 [02:10 AM]

ZNA- هەولێر


ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س و كۆمپانیای ئێرانى، توركی و ئیماراتیدا سه‌پاند، به‌وه‌ی كه‌‌ "ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ به‌رپرسن له‌ گواستنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار و یۆرۆ بۆ سوپای پاسدارانی ئێران".

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "9 كه‌س و 16 قه‌واره‌ی دیكه‌ خراونه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌، له‌وانه‌ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا له‌و سێ وڵاته‌ هه‌ن، كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران ده‌كه‌ن"، لیستی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ژماره‌یه‌ك بانك و دامه‌زراوه‌ی دارایی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ دیارترینیان بانكی ئه‌نسار، ئه‌تڵه‌سی گۆڕینه‌وه‌ی دراو و كۆمپانیای ئه‌تڵه‌سی ئێرانی.

ستیڤن منوشین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئێمه‌ تۆڕێكی فراوانمان له‌ كه‌س و كۆمپانیاكان له‌ ئێران، توركیا و ئیمارات كردووه‌ته‌‌ ئامانج، كه‌ به‌گوێره‌ی پلانی ئێران كار بۆ گواستنه‌وه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلار ده‌كه‌ن".

وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران له‌ پێناو یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی تاران بۆ پاره‌داركردنی تیرۆر و شێواندنی سه‌قامگیری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ راكردن له‌ سزاكان به‌رده‌وامن".





ئەم هەواڵە 4705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad