English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خؤثيشاندان دژی سەرۆكە 82 ساڵیەكەی جەزائیر بەردەوامە
2019-03-27 [05:58 AM]

​ZNA – هەولێر


ئۆپۆزسیۆنەکانى جەزائیر لێدوانەکانى سەرۆک ئەرکانى سوپاى وڵاتەکەیان ڕەتکردەوە کە داواى کردبوو عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆک کۆمار لەكار بخرێت.

بزوتنەوەى کۆمەڵگەى ئاشتى کە گەورەترین پارتى ئیسلامییە لەو وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، پێشنیارەکانى سەرۆک ئەرکانى سوپا بۆ چارەسەرى قۆناغى گواستنەوەى دیموکراتى و هەڵبژاردنى ئازاد و دوور لە پێشێلکارى بەرجەستە نابێت.

داواشیکردووە، دەبێت گرەنتى زیاتر بدرێت لەوەى کە دامەزراندنى سەرۆکى حکومەت بە ڕازی بوونى گەل و حزبەکان بێت و لەچوارچێوەى کارى سیاسی و سەربەخۆیی دادگاکاندا بڕیارى لەسەر بدرێت.

لەلایەکى دیکەشەوە سەرۆکى بەرەى گەشەپێدان و دادپەروەرى ڕایگەیاندووە، پێشنیارەکەى سوپا داواکاری هاوڵاتیان جێبەجێ ناکات، بەڵکو دەسەڵاتەکان دەگوازێتەوە بۆ سەرۆکى ئەنجومەنى ئومەى جەزائیر(پەرلەمان) کە گەل ڕەتى دەکاتەوە، چونکە داوکارى گەلى جەزائیر ڕۆیشتنى هەموو بەرپرسەکانە.

هاوکات پارتى کۆمەڵگەى کەلتور و دیموکراتى کاراکردنەوەى ماددەى ١٠٢ى دەستورى جەزائیر کە سوپاى ئەو وڵاتە داوایکردبوو بە کودەتاکردن بەسەر گەلدا ناویبرد.

رۆژی سێشەممە 26 ئادار، ئەحمەد قاید ساڵح سەرۆک ئەرکانی سوپای جەزائیر داوای جێبەجێکردنی مادەی ١٠٢ی دەستوری وڵاتەکەی کرد، کە تایبەتە بە پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار لەو وڵاتە دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە عەبدولعەزیز بوتەفلیقە ناتوانێت ئەرکەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەبەرێت.

تەلەفزیۆنی نەهاری جەزائیریش بڵاویکردەوە، عەبدولقادر بن ساڵح سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی جەزائیر "پەرلەمان" بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ پۆستی سەرۆک کۆمار دەگرێتە دەست، دوای ئەوەی سەرۆک ئەرکانی سوپای جەزائیر داوای جێبەجێکردنی مادەی ١٠٢ی دەستور دەکات.

عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی تەمەن 82 ساڵ ویستی جارێكی تر خۆی كاندید بكاتەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری جەزائیر كە لە ساڵی 1999 وە ئەم پۆستەی بەدەست گرتووە، بەڵام ماوەی چەند هەفتەیەکە جەزائیر خۆپیشاندانی فراوانی جەماوەری دەست پێ كردووە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە دەکەن، بەڵام ئەم جارە بەهۆی فشاری جەماوەرییەوە بۆتەفلیقە رەتی كردەوە جارێكی تر خۆی كاندید بكاتەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی.

 





ئەم هەواڵە 4276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad