English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێرێز پلانەکانی زێدان تێکدەدات 
2019-03-27 [09:56 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەگەڵ گەڕانەوەی زێدان بۆ راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید، دەنگۆی ئەوە ھەبوو کە سەرۆکی یانەی شاھانە بەڵێنی بە زێدان داوە کۆمەڵێک یاریزانی ئاست بەرزی بۆ بکڕێت . 

یەکێک لەو یاریزانانەی زێدان داوای دەکرد کیلیان مپاپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیە کە نرخەکەی دەگاتە ٢٨٠ ملیۆن یۆرۆ. 

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی لۆ باریزیانی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە، فلۆرتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کڕینی مپاپێی بۆ وەرزی گواستنەوەی ٢٠٢٠ دواخستووە و ئامادە نییە لەم ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە ھاوینی ٢٠٢٠ جارێکی دیکە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت و پێرێز دەیەوێت پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان گرێبەست لەگەڵ مپاپێ مۆربکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەرۆکایەتی یانەی شاھانە بەدەست بھێنێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10000جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad