English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان له‌ راگه‌یاندنی دوو گرێبه‌سته‌ مێژووییه‌كه‌ نزیك بۆته‌وه‌
2019-03-27 [11:42 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە گوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی پۆگبا و مباپێ لەسەرھێڵە و ھەردوو یاریزان ئامادەییان بۆ پۆشینی درێسی ریال مەدرید دەربڕیوە، زێدانیش خۆی سەرپەرشتی پرۆسەی گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانە بەرەو یاریگەی بێرنابیۆ دەکات.

رۆژنامەی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی پۆڵ پۆگبا ئامادەکاری بۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە بەرەو ریال مەدرید دەکات.

مینۆ رایۆلا بە بەرپرسانی ریال مەدریدی گوتووە پۆگبا ئامادەیە بە مووچەی ساڵانەی ١٣ ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە رووبکاتە ریال مەدرید.

لە لایەکی دیکەیشەوە، پرۆگرامی چیرینگینتۆی ئیسپانیا، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ریال مەدرید لە ئاڵوگۆڕکردنێکی مێژوویی نزیک بۆتەوە، دەیەوێت خامیس رۆدریگێز و ئیسکۆ تێھەڵکێشی گواستنەوەی کلیان مباپێ بکات.

سەرچاوەکە جەختی لەوەش کردۆتەوە کە زینەدین زێدان خۆی قسەی لەگەڵ کلیان مباپێ ھاونیشتیمانی کردووە و رێککەوتن کە ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزە بەیەک بگەن و لەگەڵ یەکتر کار بکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە مباپێ بە باشترین بژاردە بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستنیشان کراوە.

 

 





ئەم هەواڵە 9706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad