English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی دارایی زیاتر له‌ شه‌ست بانكی خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
2019-03-27 [02:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مسته‌فا سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنەلۆژیای بانكه‌كان لە وه‌زاره‌تی دارایی رایگەیاند، حكوومەت نایەوێت بانكەكانی بەم جۆر بمێنێتەوە بۆیه‌ حكوومەت لە رێگەی بەرنامەیەكەوە دەیەوێت بانكەكانی بۆ 30 بانك كەم بكاتەوە، ئەوەش بۆ كارەكانی ئێمەو بە تەكنەلۆژیكردنی بانكەكان ئاسانترە.

وتیشی، ئێستا لە هەرێمی كوردستان 97 بانكی حكوومی هەیە و بەپێی پلانەكە بۆ 30 بانك كەم دەكرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەو هەموو بانكە حكوومیە زۆر زۆرە لە هیچ شوێنێكی  دنیا هاوشێوەی ئێمە ئەو هەموو بانكە حكوومیە نییە، ئەوەش رۆتینی زۆر كردووە و خەرجی زۆریشی خستۆتی سەر حكوومەت، چونكە بەشێك لە بانكەكان لە خانوو و بینای كرێدان.

ئه‌وه‌ی خسته‌روو، بە كەمكردنەوەی بانكە حكوومیەكان پارە و خەرجیەكی زۆر بۆ حكوومەت دەگەرێتەوە، كاتێك بانكەكان بە ئەلیكترۆنی دەكرێن، یەك بانك دەتونێت كاری 10 بانك بكات، هەروەها ئەو خزمەتگوزاریانەی لەو بانكە ئەلیكترۆنیانە پێشكەش دەكرێت زۆر بەسودە بۆ هاوڵاتیان و و مووچەخۆران.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنەلۆژیای بانكه‌كان لە وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، ئەو بانكانەی هەڵدەوشێدرێنەوە، یان تێكەڵ دەكرێن هیچ كێشەیان نابێت و كاری خۆیان دەكەن، چونكە فەرمانبەران لە پلانی تێكەڵكردنی بانكەكان حیسابی خۆیان بۆ كراوە و مافەكانیان لەبەرچاو  دەگیرێت.

مستەفا سەعید، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سیستەمێكی تازە بۆ بانكە حكوومیەكان كاری پێ دەكرێت، ئەو بانكانەی ئیشوكاریان زۆرە هەڵیان دەبژێرین و ئەوان دەكەینە سیستەمی ئەلیكترۆنی و ئیشكردن لە رێگەی دەستی نامێنێت و دەبێتە ئەلیكترۆنی، كارەكان شەفافتر و خێراتر دەبێـت و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان بەگشتی ده‌كرێـت.

جەخت دەكاتەوە لە له‌ ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، دەتوانێت پارێزەری بانكەكانی بێت، ته‌كنەلۆژیای كوردستان هه‌مووی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ بۆمان هاتووه‌، مه‌سه‌له‌ی هاككردنیش مایه‌ی مه‌ترسیی نییه‌، چونكه‌ ده‌توانین له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیای تایبه‌ت به‌و بواره‌ سكوریتی باش بۆ سیستمی بانكی ئه‌لكترۆنی درووست بكرێت.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 10066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad