English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری دەستگیركردن بۆ پارێزگاری مووسڵ دەرچوو
2019-03-28 [07:13 AM]

ZNA- ھەولێر


دادگای عێراقی بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نەوفەل حەمادی سوڵتان پارێزگاری مووسڵ دەركرد، لەمبارەوە داوایەك ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە.


ئەم بڕیارەی دادگا، دوای خنكانی زیاتر لە 90 هاووڵاتی مووسڵ دێت لە كارەساتەكەی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیارییدا لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا لە مووسڵ.


  تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) لە زاری گوتەبێژێكی دادگای مووسڵی گواستەوە كە بڕیاری دەستگیركردنی ژمارەیەك بەرپرسی مووسڵ دەرچووە، لەنێویاندا پارێزگارە لەكار دەركراوەكەی شارەكەش هەیە.


سەرجەم ئەوانەی تۆمەتیان ئاراستە كراوە، تۆمەتبار كراون بە بەشداریكردن و تێوەگلان لە پێشێلكارییەكان و گەندەڵییەكانی پارێزگای مووسڵ.


پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نامەیەكدا بۆ پەرلەمانی عێراق، پارێزگاری مووسڵی بە كەمتەرخەمی لە كارەكانی پارێزگارییدا تۆمەتبار كردبوو، لەلایەن پەرلەمانیشەوە پارێزگاری مووسڵ لەسەر كارەكەی لادرا.


لەمبارەیەوە دادگای لێكۆڵینەوەی مووسڵ داوایەكی فەرمی ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ رادەستكردنەوەی سوڵتان، كە ئێستە لە هەولێر نیشتەجێیە.





ئەم هەواڵە 9187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad