English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشار جەعفەری : ئەگەر ئەمریکا ئەوەندە حەزی لە بەخشینە با دوو ویلایەتی خۆی بداتە ئیسرائیل
2019-03-28 [07:27 AM]

ZNA- ھەولێر


نوێنه‌ری سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌شار جه‌عفه‌ری، رایگه‌یاند، ئامۆژگاری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م، مادام بایه‌خ به‌ به‌خشین ده‌دات بۆ ئیسرائیل با دوو ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكای پێ بدات، نه‌ك چاكه‌ به‌ ماڵی خه‌ڵكی دیكه‌وه‌ بكات.

دوێنێ، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوتوێكردنی پرسی جۆلان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ره‌وشی نوێی جۆلان كرا، به‌ تایبه‌تی پرسی به‌ ره‌سمی ناسینی جۆلان وه‌ك خاكی ئیسرائیل له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌.

جه‌عفه‌ری گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌نده‌ به‌خشنده‌یه‌ بۆ ئیسرائیل، با شتێك نه‌به‌خشێت، كه‌ هی خۆی نییه‌. با دوو ویلایه‌تی خۆی بداته‌ ئیسرائیل.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ یه‌كلایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ خه‌سڵه‌تێكی یاسایی و ئه‌خلاقی و سیاسی نییه‌ و ناشێت ببێته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ بڕیاردان له‌ چاره‌نووسی گه‌لان.

ئه‌وه‌شی گوت: 14 ئه‌ندام له‌ كۆی 15 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دژی ئه‌و بڕیاره‌ن و ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا دژی سووریا ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌.





ئەم هەواڵە 4564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad