English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكی ئیمارات: بایكۆتكردنی ئیسرائیل له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه‌ پێویسته‌ بگۆڕێت
2019-03-28 [04:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژنامەیەک ده‌ڵێت، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوە گوتویەتی ستراتیژیەتی بایکۆتکردنی ئیسرائیل لە لایەن وڵاتانی عەرەبەوە هەوڵەکانی گەیشتن بە چارەسەر بۆ کێشەی عەرەب- ئیسرائیلی ئاڵۆزکردووە، بۆیە پـێویستە ئەو ستراتیژیـیە بگۆڕدرێت.

ڕۆژنامەی The National كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ وڵاتی ئیماراته‌ چاوپـێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنوەر قەرقاش ئەنجامداوە و دەڵێت ئەم به‌رپرسه‌ی ئیمارات گوتویەتی بایکۆتکردنی ئیسرائیل بۆ دەیان ساڵ بڕیارێکی زۆر هەڵە بووە و هیچ لە قازانجی فەڵستینیـیەکان نەبووە.

قەرقاش جەختی کردووەتەوە کە گرنگە کەناڵی وتووێژ لەگەڵ ئیسرائیدا بکرێتەوە سەرەڕای هەبوونی کێشەی سیاسی لەگەڵیدا.

باسی له‌ه‌ش كردوه‌، دەبێت پەیوەندیـیەکانی نێوان وڵاتانی عەرەب و ئیسرائیل بە شێوەیەک بن سەنگی بخەنە سەر بەرەوپـێشچوون لە پـرۆسەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستیـنیەکاندا.

ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتە عەرەبیـیانەی ڕەخنەیان لە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ گرت لە بارەی سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزایـیەکانی گۆلاندا.

 

voa





ئەم هەواڵە 4678جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad