English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی ولاتێك بۆ چوونە دەرەوەیان لە یەكێتیی ئەورووپا رەتیان كردەوە
2019-03-29 [02:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پەرلەمانی بەریتانیا بۆ جاری سێیەم بڕیاری چوونە دەرەوەی لە یەكێتیی ئەورووپا رەت كردەوە.

ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ جاری سێیەم بڕیاری چوونە دەرەوەی لە یەكێتیی ئەورووپا رەت كردەوە،ئەمەش بە رەتكردنەوەی ئەم ڕێككەوتنەی تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا پێیگەیشتبوو.

پەرلەمانی بەریتانیا بە 344 دەنگ لە بەرانبەر 286 دەنگ برێكزیتی رەت كردەوە و دژی رێکكەوتننامەکەی تیریزا مەی وەستایەوە، هه‌روه‌ها بەشێک لە پەرلەمانتارانیش لە دانیشتنەكەدا رەخنەی توندیان لە سەرۆکوەزیران گرت، لە بەرامبەردا سەرۆکی پەرلەمان داوای کرد رێز لە سەرۆکوەزیران بگیرێت و مشتومڕەکان بە ڕێكوپێكی ئەنجام بدرێن.

ئەمەش لە كاتێكدا بوو كە ئەمڕۆ هەینییش خۆپێشاندانەكانی لەندەن بە دوو ئاراستەی جیاواز شەقامی داونینگ ستریتی گرتبوو، ئاراستەیەك لەگەڵ جێبەجێكردنی برێكسیت و ئاراستەكەی تریش لەگەڵ مانەوەن لەنێو پێكهاتەی یەكێتیی ئەورووپا.





ئەم هەواڵە 5698جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad