English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق هۆشداری دەداتە حەوت پارێزگا
2019-03-31 [05:15 AM]

ZNA – هەولێر


عێراق هۆشداری لە بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوی دیجلە  و ڕوودانی لافاو لە حەوت پارێزگای وڵاتەکە دەدات، ئەمەش بەهۆی بارانبارینى زۆر و  بەردانەوەى ئاوی بەنداوی موسڵە.

جەمال عادلی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق ڕایگەیاندووە، بە هۆی ئەو ڕێژە بارانبارینە زۆرەى کە لە ئێران و تورکیا و هەروەها ناوخۆی عێراق دەبارێت بڕێکی زۆری ئاو دێتە ناو ڕووبار و زێیەکانی عێراق کە پێشتر نمونەی نەبووە و مەترسی لافاو لە چەندین پارێزگای  ناوەڕاست و باشوری عێراق دروستدەبێت.

ئەو گوتیشی، شارەکانی بەسرە و واست، بە پلەى یەکەم و پێنج پارێزگای تری سەر دیجلە و فورات مەترسی لافاویان لەسەرە.

ئەم وەزیرە دەشڵێت  ، بەشێک لەو زێیانەى کە چەندین ساڵە وشکیان کردووە لە ئێستا هەزاران مەترسێجا ئاویان لە ماوەیەکى کەمدا دێتە سەر ئەمەش کێشە بۆ  ڕێگاکانی هاتوچۆ دروستدەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەپۆلێکى بارانبارینی چڕ ڕووی لە وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا کردووە و لە هەرێمی کوردستانیش بەهۆی مەترسی لافاوەوە دەوامی زۆربەى ناوەندەکانی خوێندن کراوەتە پشوو.

 

 





ئەم هەواڵە 6847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad