English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل سێ خۆپیشاندەری فەڵەستین دەكوژێت و بەسەدانیش بریندار دەبن
2019-03-31 [05:28 AM]

​ZNA – هەولێر


خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانەی بەشدارییکردنیان لە یەکەمین ساڵیادی رێپیوانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری رۆژھەڵاتی باکووری کەرتی غەززە، كەوتنە بەر تەقەی سەربازانی ئیسرائیل، لەئەنجامدا سێ خۆپیشاندەر کوژران و ٣١٦ی دیکە برینداربوون.

رۆژی شەممە 30 ئادار، یادکردنەوەی یەکەمین ساڵیادی چالاکییەکانی رێپیوانی گەڕانەوەی گەورە و شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل بەسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد کە سەدان فەڵەستینی تیادا بەشدارییان کردووە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە میانەی بەڕێوەچوونی یەکەمین ساڵیادی چالاکییەکانی رێپیوانی گەڕانەوەی گەورە و شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل بەسەر کەرتی غەززە، سەربازانی ئیسرائیلی بە تەقە ھێرشیانکردووەتە سەر خۆپیشاندەران

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی فەڵەستین ناوی كوژراوەكانی ناو خۆپێشاندانەكەی ئاشكراكردووە، كە بە ناوەکانی نیزال سەقەر عەممارە تەمەن ١٧ ساڵ و محەمەد جیھاد سەعد تەمەن ٢٠ ساڵ و تامر هاشم ئەبو خێر کوژراون، ھەروەھا ٣١٦ خۆپیشاندەری دیکە برینداربوون.

لە ٣٠ی ئاداری ساڵی رابردووەوە، ھاووڵاتییانی فەڵەستینی لە سنووری رۆژھەڵاتی کەرتی غەززە دەستیانکردووە بە چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی خۆپیشاندان لەژێر ناونیشانی رێپیوانی گەڕانەوەی گەورە کە لە میانیدا داوا دەکەن پەنابەرانی فەڵەستینی بگەڕێنەوە شار و گوندەکانیان کە لە ساڵی ١٩٤٨وە بەجێیانھێشتووە، ھەروەھا داواش دەکەن ئەو گەمارۆییەی کە ئیسرائیل بەسەر کەرتی غەززەدا سەپاندوویەتی، ھەڵبگیرێت

 





ئەم هەواڵە 5275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad