English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆیتەرز: ئەگەر هەیە ئەردۆغان دووچاری شکستێکی گەورە بێت
2019-03-31 [07:56 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە 31/03/2019، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەستیپێکرد و ئەگەر هەیە دەنگەکانی پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان AKP، کە 16 ساڵە حکوومی تورکیا دەکات زۆر کەم ببێتەوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا، 57 ملیۆن دەنگدەر نوێنەرەكانیان لە شارەوانی شارەكانی باكووری كوردستان و توركیا هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن؛ هەروەها، 12 پارتی سیاسی بەشدارن و  194 هەزار و 390 سندوق دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەكە ئامادەكراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەگەری زۆرە ئەمجارە، ئەردۆغان لە شارەکانی ئەنقەرە و ئیستانبووڵ کە دوو شاری زۆر گرنگی تورکیان، دووچاری شکست بێت، چونکە ئەوەی ئەو فەرمانڕەوایەی تورکیای لە رابردوودا خوزراو کردبوو، ئابوورییەکی باش و کەمپینی بەهێزی هەڵبژاردن بوو.

ساڵی پار، لیرەی تورکی 30% بەهاکەی خۆی لەدەستدا و بەهۆیەوە ئەگەر هەیە دەنگدەرن سزای ئەردۆغان و پارتەکەی بدەن، دۆخی مافی مرۆڤیش رۆڵی لە کەمبوونەوەی دەنگەکانی پارتەکەی سەرۆکی تورکیا دەبێت.

ئەردۆغان لە کەمپینەکانی رایگەیاندبوو، لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ، کێشەکانی وڵات چارەسەر دەکات و هۆکاری ئەو کێشانەش بە هەوڵی وڵاتانی دەرەوە بۆ"رێگرن لە بەهێزبوونی تورکیا" دەزانێت.

رۆیتەرز نووسیویەتی، شکستی ئەردۆغان لە ئەنقەرە یاخود ئیستانبووڵ، کۆتایی بە فەرمانڕەوایی ئەردۆغان دەهێنێت، لانی کەم ئەو کۆتایی هێنانە بە شێوەیەکی سیمبولی دەبێت.

جەهەپە و ئی پارتی دژی ئەکەپە ومەهەپە هاوپەیمانیان پێکهێناوە، هەرچی هەدەپەیە بە تەنها یە و هیچ هاوپەیمانێتییەکی نییە، ئەمەش سوود بە جەهەپە دەگەیەنێت.

ئەگەرچی هەدەپە هیچ هاوپەیمانێکی نییە، بەڵام 7 پارتی باكووری كوردستان پاڵپشتی لە كاندیدەكانی دەكەن و پێشتر رێككەوتن.

لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان، ئەردۆغان هەندێک لە رکابەرەکانی بە تیرۆرست ناوبردووە و دەڵێت ئەگەر سەربکەون، "خەڵک باجەکەی دەدات"، نەیارەکانی ئەردۆغانیش، هەموو ئەو تۆمەتانە رەت دەکەنەوە و ئەردۆغان بە هۆکاری خراپبوونی باری ئابووری تورکیا و تێكچوونی رەوشی مافەکانی مرۆڤ دەزانن.

ئەگەری زۆرە خەڵکی تورکیا ئەکەپە بەهۆی تێکچوونی باری ئابووری و رەخنەی سەر مافی مرۆڤ لەو وڵاتە سزا بدەن، بەڵام تا درەنگانی ئەمشەو هیچ ئەنجامێک روون نابێتەوە.





ئەم هەواڵە 5941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad