English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌لبوسی: بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ره‌نتییه‌ بۆ پاراستنی عێراق
2019-03-31 [11:05 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگەیاند، بوونی ئه‌مریكا گه‌ره‌نتییه‌ بۆ پاراستنی عێراق له‌ تیرۆریستان و پێشنیاری هه‌ندێك فراكسیۆنی په‌رله‌مانی بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كۆتایی پێ هاتووه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دیدارێكیدا له‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ واشنتن رایگه‌یاند: له‌ نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیییه‌كه‌ی عێراق و حیزبه‌كان كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراقدا هه‌یه‌.

حەلبوسی ئاماژەی بەوەشکرد: داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌م قوناغه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆریستانه‌.

شایانی باسه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ حه‌لبوسی به‌سه‌ردانێك له‌ ئه‌مریكایه‌و  چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام داوه‌.

 





ئەم هەواڵە 9847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad