English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سووریا به‌ هه‌زاران خێوه‌تی ئاواره‌كان ژێر ئاو كه‌وت
2019-03-31 [11:10 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: بەھۆی ئەو بارانە زۆرەی ناوچەکانی باکووری سووریا، بە ھەزاران خێوەتی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی حەلەب و حەما و ئیدلب و دەوروبەری شاری لازقییە ژێر ئاو کەوتوون. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد ئەو پەنابەرانە تاوەکو ئێستا بەھۆی خراپی بارودۆخ لە ژیانێکی کارەساتباراویدا دەژین لە ھەموو بوارەکانی ژیان. 

گوتیشیان بەھۆی شەڕو پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان بەرەی نوسرە و گرووپەکانی تر لە ناوچەی تامنە بووە ھۆی ئاوارەبوونی ھەزاران ھاووڵاتی و ئێستاش بەھۆی خراپی کەشوھەوا و بارینی بارانی بەخوور زۆربەی خێوەتەکان ڕووخاوە و خاوەنەکانیشیان بێ شوێن ماونەتەوە.

ھەر بۆیە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ھەرچی زووە بەھانایانەوە بچن.





ئەم هەواڵە 4078جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad