English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو برا لە بنکەیەکی دەنگدان لە مەلەتیێی باکووری کوردستان کوژران
2019-03-31 [11:13 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە پارێزگای مەلەتیێ لە باکووری کوردستان، لە کاتی دەنگداندا دوو ھاونیشتمانی کە برای یەکدین کوژران. 

کاژێر ١٠:٣٠ـی بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، ٣١-٣-٢٠١٩) لە گەڕەکی بۆلوونمەزی سەر بە شارۆچکەی پوتورگە لە پارێزگای مەلەتیێ لە باکووری کوردستان، لە کاتی دەنگداندا دەمەقاڵی لەنێوان چەند کەسێک روویدا کە ھۆکارەکەی نەزانراوە، دواتر ئاڵۆزی لێکەوتەوە. ھەر لە ھەمان شوێن یەکێک لەو کەسانەی بووەتە شەڕیان، بە دەمانچە دوو کەسی کوشتووە. 

بەپێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەی گشتیی مەلەتیێ، لەو شەڕ و ئاڵۆزییەدا دوو برا بە ‌ناوەکانی حەسەن ئاکتاش و ئیلیاس ئاکتاش بەدەستڕێژی گوللـە لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە. 

ھێزەکانی جەندرمە تەقەکەرەکەیان دەستگیرکردووە و رەوانەی ئاسایشی شارەکە کراوە.





ئەم هەواڵە 5656جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad