English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە دەست بەرداری پیاوەکەی ڤالڤێردی دەبێت 
2019-03-31 [12:16 PM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەزامەندی نیشانداوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی بێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە ھاوینی داھاتوو دەست بەرداری یاریزان ئیڤان راکیتیچ دەبن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، راکیتیچ بە پیاوی ڤالڤێردی ناسراوە، چونکە زۆر متمانەی پێدەکات لەھێلی ناوەڕاست، ھەروەھا لە دوایین چاوپێکەوتن جۆزێ مۆرینیۆ گووتبووی "راکیتیچ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ھێلی ناوەڕاست لەجیھان". 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ئامانجی بەرشەلۆنە لە فرۆشتنی راکیتیج بریتیە لە دەستکەوتنی برێک پارە بۆ ئەوەی بتوانێت بۆند لەگەڵ ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید مۆربکات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9943جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad