English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ست پێده‌كات
2019-03-31 [03:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی ئاشكرای كرد، دوو رۆژ پێش پێنجی مانگ دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی 2019 دەست پێدەكات.

سەبارەت بەو كێشیە سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی گوتی: "هەندێك وەزارەت لیستی مووچەی مانگی 1ی 2019ەیان لەسەر بنەمای بڕینی قیستی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە ئامادە كردبوو، بەڵام لەلایەن دارایی پێیان راگەیاندرا تاوەكو رێنمایی دەردەكرێت نابێت هیچ بڕە پارەیەك لە مووچەی فەرمانبەران بەناوی قیستی پێشینە ببڕدرێت".

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی جەختی كردەوە، گوتیشی: "دوو رۆژ پێش 5ی مانگ كە پێشووتر دیاریكراوە بۆ دابەشكردنی مووچە، مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ وەكو پێشووتر لە وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە و پاشان وەزارەت و فەرمانگەكانی تر دەست پێ دەكرێت".

بەگوێرەی بودجەی 2019ی عێراق مانگانە عێراق 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دیناری مانگانەش بۆ پێشمەرگە دەنێردرێت كە كۆی پارەكە دەكاتە 522 ملیار دینار.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 16015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad