English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزبویەوە
2019-04-01 [07:43 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆوەبینی و ئەوەش بەهۆی كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانی ئۆپیك و فشار و سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر هەردو وڵاتی ئێران وڤەنزوێلا.

بە پێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برینت 43 سەنت  و بەڕێژەی 0.6 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 68.01 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا و بەو رێژەیەش لە چارەكی یەكەمدا 27 سەنت بەرزبوەتەوە.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 32 سەنت و بە رێژەی 0.5  بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 60.46 دۆلار لەكاتێكدا  لە نێوان مانگەكانی كانونی دوەم- ئازار نرخەكەی بە رێژەی 32 سەنت بەرزبوەتەوە.  





ئەم هەواڵە 4225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad