English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێسی زۆر نزیكه‌ لە شکاندنی ڕیکۆردە نایابەکەی پێلێ
2019-04-01 [08:13 AM]

ZNA- ھەولێر


لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێ لە شکاندنی ڕیکۆردەکان بێرزار بوونی نییە، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی لە بابەتێکدا ئاماژەی کردوە کە ئەستێرە ئارجەنتینییەکە لە ئامانجەکانی داھاتووی شکاندنی ڕیکۆردێکی نایابی (پێلێ)ی ئەفسانەی بەڕازیلیە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردوەتەوە کە مێسی دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵی دیکە بەرانبەر ئیسپانیۆل کۆی گۆڵەکانی لە یارییە فەرمییەکان لەگەڵ بارسا بە درێژایی مێژوو گەیاندە ٥٩٣ گۆڵ بەمەش تەنھا ٥٠ گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی ڕیکۆردی پێلێ ی بەڕازیلی ھاوتا بکاتەوە و بە ٥١ گۆڵیش ڕیکۆردی پێلێ دەشکێنێت کە لەگەڵ سانتۆس پێشتر ٦٤٣ گۆڵی تۆمار کردبوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان مێسی گەر لەسەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت ئەوا بۆ وەرزی داھاتوو بە شێویەکی فەرمی ڕیکۆردی پێلێ دەشکێنێت کە تایبەتە بەو یاریزانە زۆرترین گۆڵی لەگەڵ یەک یانەدا لە یارییە فەرمییەکان تۆمار کردبێت.

یاریگا





ئەم هەواڵە 9829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad