English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرشبه‌ره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ ده‌رفه‌تی یاریكردنی بۆ ریال مه‌درید له‌ده‌ست دا
2019-04-01 [12:37 PM]

ZNA-هه‌ولێر


پێدرۆ گیلێرمۆی ھێرشبەری بەرازیلی بە ھۆی پێکانە سەختەکەی چانسی یاریکردنی لە ریزەکانی ریال مەدرید لەدەستدا.

ھێرشبەرە تازە دەرکەتووەکەی یانەی فلۆمێنیسی بڕازیلی بە ھۆی ئاستە بەرزەکەی لە وەرزی رابردووی خولی وڵاتەکەی، بووە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و دواجار بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکەی ناچار کرد بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرج بکەن، بەڵام دواجار ئەم یاریزانە بە ھۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە ناچارە حەوت مانگ لە یاریکردن دوور بکەوێتەوە و ھەر ئەمەش وایکرد بەرپرسانی مێرنگی لەم گواستنەوەیە پەشیمان ببنەوە و کۆتایی بەم پرۆژەیە بێنن.

پێدرۆی تەمەن ٢١ ساڵ، لە یانەی فلۆمێنزی بەرازیلی پێگەیشتووە، ئەم وەرزە لە کۆی ٤٦ یاری، ١٥ گۆڵ و ٢ ئاسیستی کردووە.





ئەم هەواڵە 9466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad