English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
2019-04-01 [12:42 PM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رێنمایی دارایی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٩ی بڵاو کردەوە.


بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە و واژۆی ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، تێیدا تایبەتە بە خەرجکردنی جیاوازی مووچە و دەرماڵەی سەرجەم فەرمانبەران.

ڕوونیشکراوەتەوە، مانگانە تاوەکو بڕی یەک ملیۆن دینار جیاوازییەکە خەرجدەکرێت، بەڵام ئەگەر ئەو جیاوازییەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران گەیشتە ١٠ ملیۆن دینار ئەوا دەبێت رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بەشی خەرجییەکان لەوەزارەتی دارایی بۆ وەربگیرێت.

 





ئەم هەواڵە 29011جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad