English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانی یانه‌كه‌ی ده‌كاته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌
2019-04-02 [06:07 AM]

ZNA- ھەولێر


سادیۆ مانی ئەستێرەی ھێڵی ھێرشبەری یانەی لیڤەرپووڵ، سەرکەوتنی کوشدەی یانەکەی بەسەر تۆتێنھام بە ئەنجامی (٢-١) وەک ئاماژەیەکی دڵخۆشکەر دەیبینێت بۆ یانەکەی، کە ببێتە پاڵنەر تا لە ٦ یاریی داھاتووی یانەکە، بجەنگێت لەپێناو کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵ.

لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی میترۆی بەریتانیی بڵاویکردەوە مانی دەڵێت " گۆڵی کوشندە ئاماژەیەکی روونە کە نازناوەکە بۆ ئێمە دەبێت، نازانم رەنگە ئەوە یەکێک بێت لە نیشانەکان، چونکە لە چەند یارییەکی دیکەشدا ھەمان سیناریۆ دووبارە بووەتەوە، بەڵام ئەوە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەریشە، کە تا دواخولەک ھەڵی سەرکەوتن دەدەین".


ھەروەھا درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت "ئەو سەرکەوتنە بەسەر تۆتێنھام رادەی خرۆشانمان بۆ لووتکە بەرز دەکاتەوە. ئەمە وایکردووە کە ھەموو یاریزانەکانی یانەکەمان بڵێن، بەڵێ ئێمە دەتوانین ببینە پاڵەوان. ئەمە دەرخەری ئەو بڕوابەخۆبوونەیە کە لای یاریزانەکان دروست بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو رووداوێک ئەگەری روودانی ھەیە".

ھەروەھا گوتی "سەرباری ئەو دڵخۆشییەمان، دەمەوێت دان بەو راستییەدا بنێم، کە پێویستە ھەموو یارییەکانی دیکە ھەوڵی سەرکەوتن بدەین، سەرباری ئەوەی ئەمە کارێکی سەختە، بەڵام توانای ئەوەشمان ھەیە ئەو ٦ یارییەی کە لە خولی پرێمەرلیگ ماومانە دەتوانین سەرکەوتن تۆمار بکەین، لەبەر ئەوەی تیپێکی زۆر باشمان ھەیە و بە شێوازێکی نایابیش یاریی دەکەین".

لە گەڕی ٣٢ی خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزیی، یانەی لیڤەرپوول توانی کۆی خاڵەکانی بۆ ٧٩ خاڵ بەرز بکاتەوە و بە جیاوازی دوو خاڵ لەپێش مانچێستەر سیتییەوە بێت، ئەمە لە کاتێکدا سیتی یارییەکی دواخراوی ماوەی ئەنجامی بدات. 


رووداو





ئەم هەواڵە 9736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad