هەولێر _ ZNA
دارچینی توشی گرفتی تەندروستیت ناکات ئەگەر بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بیخۆیت بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدا بکەیت توشی گرفتت دەکات بەوپێیەش ھەندێ کەس گرفتی ھەستیاری زەیتی دارچینیان ھەیە بەھۆی مادەیەک کەبەکۆمارین ناسراوە و دەبێتە ھۆی تێکچونی جگەر ئەگەر زۆر بیخۆیت.
دارچینی چەندین پێکھاتەی کاریگەری تێدایە وەک فلافۆنۆید و کۆمارین کەفلافۆنۆیدەکان دژە ئۆکسانن و دەتپارێزن لەشێرپەنجە، زەیتی سینامالدیھیدی سەرەکیش بەرپرسە لەتامی دارچینی و بۆنەکەی، و دژە ھەوکردن و دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریایە و کۆمارینیش دژە جەڵتەیە و کاریگەری ھەیە لەسەر جەڵتەی خوێن.
وێبسایتی Healthyeating کاریگەرییە زیانبەخشەکانی زیادەڕەوی لەخواردنی دارچینی بەم جۆرە خستۆتەروو:
١. زیادبونی لێدانەکانی دڵ.
٢. تەنگەنەفەسی لەدەرەنجامی ھەستیاری لەدارچینی و توشبون بەگرفتی گەدە و ئازاری چاو و گرفتی دەم و چاو و ئاوسانی دەست و سەرلێ شێوان و دابەزینی فشاری خوێن و سەرگێژخواردن.
٣. گرفتی گرژبون لەژنی دووگیان دروست دەکات بۆیە باشترە لەماوەی دووگیانیدا نەخورێت.
ئەم هەواڵە 9616جار خوێندراوەتەوە |