English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیستی پڕ داهاتترین یاریزانان و ڕاهێنەران بۆ ئەم وەرزە بڵاوکرایەوە
2019-04-02 [08:00 AM]

ZNA- ھەولێر


ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ناوی پڕ داھاتترین پێنج یاریزان و ڕاھێنەری تۆپی پێی ئەم وەرزەی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا ڕکابەری سەرەکی لە نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆیە.

ڕۆژنامەی AS ی ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە کردوە کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا زۆرترین داھاتی لەنێو ئەستێرەکانی تۆپی پێدا دەبێت و بڕی داھاتەکەی دەگاتە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ بە مووچە و پاداشتەکان و گرێبەستی کۆمپانیا و ڕیکلامەکان، لە کاتێکدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە پلەی دووەم دێت و داھاتی ئەستێرە پورتوگالییەکە دەگاتە ١١٣ میلۆن یۆرۆ ، لە پلەی سێیەمیشدا نێیمار ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ھاتوە و داھاتەکەی دەگاتە ٩١,٥ ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەویش ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ھاتوە کە داھاتی ٤٤ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، دوای ئەویش گاریس بەیل ئەستێرەی وێلزی ریال مەدرید بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ لە پلەی پێنجەم دێت.

سەبارەت بە ڕاھێنەران دیگۆ سیمیۆنی ڕاھێنەری ئالتەتیکۆ مەدرید بە پلەی یەکەم ھاتوە و داھاتی ئەم وەرزەی ئەو ڕاھێنەرە ٤١ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، دوای ئەویش خۆزێ مۆرینیۆ کە ئیستا ڕاھێنەرایەتی ھیچ یانەیەک ناکات پلەی دووەمی گرتوە و داھاتی ئەم وەرزەی ٣١ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، دوای ئەو تێری ھێنری ڕاھێنەری فەرەنسی کە ھیچ یانەیەک بەڕێوە نابات لە ئێستادا ٢٥ ملیۆن یۆرۆی دەبێت، دوای ئەویش پیپ گورادیۆلا بە بری ٢٤ ملیۆن یۆرۆ لە چوارەمی ڕیزبەندی ھاتوە، دواتر ڤاڵڤێردی ڕاھێنەری بارسێلۆنا بە ٢٣ ملیۆن یۆرۆ پێنجەمی ڕیزبەندی گرتوە.





ئەم هەواڵە 9847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad