English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پرۆسەی فرۆشتنی   فڕۆکەی ئێف-35ی بە تورکیا راگرت
2019-04-02 [08:09 AM]

ZNA- ھەولێر


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پرۆسەی فرۆشتنی   فڕۆکەی ئێف-35ی بە تورکیا راگرت.

واشنتن لە بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیستمی بەرگری مووشەکی رووسیا نیگەرانە  و یەکەم جارە هەنگاوێکی کرداری لەو جۆر دژی هاوپەیماناکەی ناتۆی دەهاوێژێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرپرسانی ئەمەریکا بە بەرپرسانی تورکیایان گوتووە، چیدیکە ئەو کەلوپەلانە وەرناگرن لە کاتی گەیشتنی فڕۆکەکە بۆ تورکیا پێویست دەبن، واتە ناتوانن فڕۆکەکە وەربگرن تاکو ئەو کەلوپەلانە لە پێشدا نەگەنە تورکیا.

کۆڵێنێڵ مایک ئاندریو، فەرماندە لە یەکەی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە: "بەهۆی سووربونی تورکیا لە کڕینی سیستمی ئێس-400، پرۆسەی ناردنی فڕۆکەی ئێف-35 بۆ تورکیا راگیراوە".

تورکیا جیا لەم سیستمە رووسییە چەندین کێشەی دیکەی لەگەڵ واشنتن هەیە، ئەوانیش، رادەستنەکردنی فەتحوڵا گویلەن، سیاسەتی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا بەتایبەتی و سزاکانی سەر ئێران.





ئەم هەواڵە 5326جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad