English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زۆر خوردنی مەعدەنوس زیانی بۆ تەندروستیمان هەیە
2019-04-02 [12:40 PM]

هەولێر _ ZNA



مەعدەنوس گیایەکی کاریگەرە و گەڵا و تۆو و رەگەکەی بەکاردێت بۆ دروستکردنی دەرمان، ھەندێ کەس بۆ چارەسەری ھەوکردنی کۆئەندامی میز بەکاریدەھێنن یان بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە و گرفتی کۆئەندامی ھەرس و قەبزی و شەکرە و کۆکە و رەبوو و بەرزی فشاری خوێن.

بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی HealthDay News ی ئەمریکی، زۆر خواردنی مەعدەنوس زیانی ھەیە و کاردانەوەی ھەستیاری دەبێ بۆ پێست.

پزیشکان دەڵێن زۆر خواردنی مەعدەنوس دەبێتە ھۆی جێھێشتنی کاریگەری لاوەکی وەک کەم خوێنی و گرفتی جگەر و گورچیلە.

لێدانی زەیتی مەعدەنوس لەپێست دەبێتە ھۆی ھەستیاری پێست بەرامبەر تیشکی خۆر و برینی پێست.

ئافرەتانی دووگیان مەعدەنوس بەکاربھێنن بەشێوەیەکی زیادەڕەویی توشی گرفتی منداڵ لەبارچونیان دەکات
مەعدەنوس جەڵتەی دڵ ھێواش دەکاتەوە

رەنگە شەکر لەخوێندا دابەزێنَت و ببێتە ھۆی قەتیسبونی ئاو لەلەشدا بەھۆی ئەوەی لەش زیاتر خوێ لەخۆ دەگرێت.





ئەم هەواڵە 9685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad