English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانگانە بڕە پارەیەک لە بەشێک لە فەرمانبەران دەبڕدرێت
2019-04-02 [11:29 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوەیەکی نێو بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی ، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢ی ٢٠١٩ و مانگەکانی دواتر بڕی قیستی پێشینەی ھاوسەرگیریی و خانووبەرە لە فەرمانبەران دەگێڕدرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو، کە لە لیستی مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩ ھیچ بڕە پارەیەک وەک قەرزی پێشینەی ھاوسەرگیریی و خانووبەرە لە فەرمانبەران ناگێردرێتەوە، بەڵام لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی ٢ بەدواوە بڕی قیستەکانی پێشینەی ھاوسەرگیریی و خانووبەرە لە فەرمانبەران و مامۆستایان سەرجەم مووچەخۆران دەبڕدرێت، بەرێوەبەرایەتی دیراسات و لێکۆڵینەوەی سەر بە وەزارەتی داراییش رێنمایی نوێ لەوبارەیەوە دەردەکات.

ڕوونیشیکردەوە، کە بەپێی رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی ئەوانەی پێشینەی ھاوسەرگیرییان وەرگرتووە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی ٢ و مانگی ٨ بڕی ١٨٠ ھەزار دینار لە مووچەکەیان دەبڕدرێت کە بۆ ساڵێک دەکاتە بڕی ٣٦٠ ھەزار دینار، بەڵام ئەوانەی پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە، ھەموو مانگێک بڕێک پارە لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.

پێشتر بەھۆی جێبەجێکردنی سیستەی پاشەکەوتی مووچە، بڕی دانەوەی قیستی پێشینەکانی ھاوسەرگیریی و خانووبەرە لە مووچەجۆران ڕاگیرابوو، بەڵام لەدوای ھەڵگرتنی سیستەمی پاشەکەوت بڕیاردراوە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگانە بڕی قیستی ئەم پێشینانە لە مووچەخۆران ببڕدرێت.


باسنیوز





ئەم هەواڵە 13705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad