English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارێكی پارێزگای لوڕستان بە تەواوی ژێر ئاو کەوت
2019-04-02 [11:44 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لافاو زیانی بە دەیان ناوچەی رۆژھەڵاتی کوردستان دەگەیەنێت و شارێک لە سنووری پارێزگای لوڕستانیش بە تەواوی ژێر ئاو کەوتووە.

لە رۆژھەڵاتی کوردستان باری نائاسایی لوڕستان درێژەی ھەیە و سەرجەم شەقامەکانی ئەو پارێزگایەش بەھۆی لافاوەوە داخراون و رێگەیەک بۆ دەرچوونی خەڵکەکەی نەماوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، تا ئێستا بەھۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە، زیان بە ٤٠٠ شار و شارۆچکەی ١٥ پارێزگای ئەو وڵاتە گەیشتووە و ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوەی پارێزگای لوڕستان لە رۆژھەڵاتی کوردستان مەترسیی ژێر ئاوکەوتنی ھەیە و بەرپرسانیش داوایان لە دانیشتوانی زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە کردووە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبھێڵن، چونکە ئاستی دوو رووباری ئەو ناوچەیە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و دەیان پرد و رێگای سەر رووبارەکان رووخاون.

بەپێی تۆماری ڤیدیۆیی و وێنەکانی ئەو ناوچەیە, گومان دەکرێت ئاستی زیانە گیانی و مادییەکان زۆرتربن و شارۆچکەی مەعلومان لەو پارێزگایە بە تەواوەتی ژێر ئاو کەوتووە و ھێزەکانی فریاگوزاریی تەنھا لە رێگەی ھێلیکۆپتەرەوە دەتوانن فریای خەڵکەکە بکەون.

عەبدولڕەزا رەحمانی، وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە: "تەنھا بەھۆی لافاوی دوێنێوە نزیکەی ٨٤ پرد رووخاون و ١٤١ رووبار ئاوەکانیان بەرزبووەتەوە و ٤٠٩ حاڵەتی رۆچوون و ھەرەسی زەوی و شاخ و کێوەکان روویداوە".

ھاوکات رێگای دوو ھەزار و  ١٩٩ گوند بە تەواوەتی لەناوچووە و تا ئێستا توانراوە تەنھا ٦٠ ھەزار کەس لەلایەن ھێزە فریاگوزارییەکانەوە رزگار بکرێن و شوێنی پارێزراویان بۆ دابین بکرێت.





ئەم هەواڵە 5434جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad